چۆن خۆمان لە تیشكی زۆری زیان بەخش بپارێزین؟

sharpress.net

114 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/09/2019‌

شارپرێس:
بەركەوتن بە خۆر دەكرێت سودبەخشبێت بۆ دەستكەوتنی ڤیتامین D  و ئەمەش یارمەتی تەندروستیت دەدات بە گشتی.

هەرچۆنێك بێت تیشكی خۆری زۆریش دەكرێت زیانبەخشبێت، زیاد لە پێویست بەركەوتنی دەبێتە هۆی پەڵە دروستكردن لەسەر پێست و سوتاوی و زیانەكانی دیكەی پێست، هەروەها دەكرێت ببێتە هۆی شێرپەنجەی پێستیش.

لێرەدا باسی چەند ڕێنمایەك دەكەین، كە دەبێت ئەنجامی بدەیت بۆ ئەوەی لەمەترسییەكانی تیشكی خۆر بەدووربیت.

بەكارهێنانی دژە خۆر
لەكاتی چوونە دەرەوەدا كرێمی دژە خۆر بەكاربهێنرێت ئەگەر ئاسمان هەوریش بوو، دەبێت دژە خۆرێكی بەهێز بەكاربهێنیت، كە مادەی SPF ی تێدابێت بۆ پارێزگاری دژی تیشكی( UV).

كرێمی دژە خۆر بەكار بێنە، كە بەلانی كەم (SPF ) كەی ٣٨ بێت‌و دەبێت لەسەر بتڵكەی نوسرابێت.

ئەگەر شێرپەنجەی پێست هەبوو ئەوا (SPF )كەی دەبێت ٤٥ یاخود بەرزتر بێت‌و پێش دەرچوون لەماڵ ٢٠ بۆ ٣٠ خولەك پێش چوونە دەرەوە كرێمی دژە خۆرەكەی لێبدە.

كاتێك لە دەرەوە بوویت ئەوا هەموو دوو كاتژمێر جارێك كرێمی دژە خۆرەكەی لێبدە، هەروەها ئەگەر لە مەلە كردن بوویت ئەوا دەتوانیت دوای ئەوە دژە خۆرەكەی لێبدەیت ئەگەر هێشتا دوو كاتژمێرەكە لاشی نەدابوو.

بەجلوبەرگ خۆت بپارێزە
بزانە تا چەند جلوبەرگەكەت دەتپارێزن لە تیشكی خۆر، كە لەكاتی چوونەدەرەوە وا باشترە ئەو جلانە بپۆشیت دەتپارێزن لە تیشیكی UV .

باشترین تاقیكردنەوە بۆ ئەوەی بزانیت قوماشەكە باشە دەستخستنە ناو قوماشەكەیە.

ڕووناكییەك بخەرە ناو قوماشەكە ، ئەگەر توانیت دەستی خۆت ببینیت لەودیو قوماشەكەوە، ئەوا ئەو پۆشاكە هەندێكی كەم پارێزیت پێدەبەخشێت.

یا ئەوەتا دەبێت جلەكە بگۆریت یاخود دژە خۆر لەو شوێنانە بدەیت، كە ئەو جلە دایپۆشیوە.

بەكارهێنانی چاویلكەی چاو، دەبێت دایمە لەچاو بكرێن.نەك تەنیا لە هاویندا، بەڵكو دەبێت چاویلكەكە ٪٩٩ بۆ ٪١٠٠ تیشكەكانی UVA w UVB بوەستێنیت، كە بگەنە سەر چاوەكان.

لەسەركردنی كڵاوێك، كە بەلانی كەم درێژیەكەی سێ ئنچ یاخود ٧،٦ سانتیمەتر بێت.

دووركەوتنەوە لە خۆر
لە نێوان كاتژمێرەكانی ١٠ بۆ ٤ ی ڕۆژدا دوور كەوەرەوە لە خۆر و مەچۆرە دەرەوە، ئەگەریش ڕۆشتیت ئەوا سێبەر بدۆزرەوە .

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved