شارپرێس:
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژ به داعش ئاشكرایكرد، به‌شدارییان له ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه عێراقییه‌كان كردووه، كه ئامانج لێی وێرانكردنی ئه‌و ڕێگه‌یه بووه كه داعش لێیه‌وه له‌سوریاوه گه‌یشتووه‌ته عێراق.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، هێزی دژه تیرۆری عێراق به‌هاوكاری هاوپه‌یمانان ڕێڕه‌وی تێپه‌ڕبوونی داعشیان له‌سوریاوه بۆ عێراق له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین وێرانكردووه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له‌ئاستێكی گه‌وره‌دا بووه و ڕێڕه‌وی گه‌یشتنی داعش له‌سوریاوه بۆ موسڵ، مه‌خمور و كه‌ركوك وێرانكراوه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌ی عێراق و هاوپه‌یمانان، نزیكه‌ی 80 تۆن چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ لێدان له‌داعش به‌كارهێندراوه.
ڕ . ج