شارپرێس:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گرفت له‌به‌رده‌م دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌سوریا دروستده‌كات.
مه‌ولود چاوه‌شئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مریكا بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌سوریا "ڕووكه‌شه" و گرفت له‌به‌رده‌م ئه‌و پڕۆسه‌یه‌دا دروستده‌كات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا وتیشی، هه‌رچه‌نده توركیا و ئه‌مریكا چه‌ند كارێكی هاوبه‌شیان به كردار له‌ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ئه‌نجامداوه، به‌ڵام دیدی هه‌ردوولا بۆ ناوچه‌ی ئارام جیاوازی تیادایه.
چاوه‌شئۆغڵو باسی له‌وه‌كرد، دروستكردنی هه‌ر كێشه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌ی ئارام له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، هه‌نگاوده‌نێت بۆئه‌وه‌ی توركیا خۆی بچێته ناوچه‌كه و پلانه‌كه جێبه‌جێبكات.
هانده فورات، ڕۆژنامه‌نووسی تورك له ڕۆژنامه‌ی حورییه‌ت بابه‌تێكی له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام له‌سوریا بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره ده‌یه‌وێت ناوچه‌ی ئارام به درێژیی 440 كیلۆمه‌تر له‌سنوری نێوان توركیا و سوریا دروستبكرێت، به‌ڵام ئه‌مریكا ته‌نیا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درێژیی 120 كیلۆمه‌تر داوه.
ڕ . ج