وەزیرى نەوتى عێراق لەسەر بودجەى ٢٠٢٠ داواى هەڵوێستى جدى لە هەرێم دەکات

عیراق

11/09/2019‌ 330 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیرى نەوتى عێراق رایدەگەیەنێت پێویستە هەرێم رێز لە یاساى بودجەو یاسا فیدراڵییەکانى عێراق بگرێت، دەشڵێت گفتوگۆکان بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان.

سامر غەزبان وەزیرى نەوتى عێراق لەمیانى کۆبوونەوەى وزە لە ئیمارات رایگەیاند،هەرێم و بەغدا لە گفتوگۆکانیان بەردەوامن و هەنگاوى باش چوونەتە پێشەوە بەو هیوایەن بەم نزیکانە بگەنە رێککەوتن، بەڵام بەوتەى خۆى ئەمە بەستراوەتەوە بە پرسى رادەستکردنى ٢٥٠ هەزار بەرمیلە بە بەغدا.

وەزیرى نەوتى عێراق ئاماژەى بەوەشکرد، پێویستە هەرێم رێز لە یاساى بودجەو یاسا فیدراڵییەکانى عێراق بگرێت و هەرێم ئەوەى لە بودجە بۆی دانراوە جێبەجێی بکات.
هەروەها غەزبان جەختیش دەکاتەوە پێویستە هەرێمى کوردستان هەنگاو بنێت بۆ چارەسەرەکردنى کیشەکان، چونکە ئەوە لەبەر ژەوەندى حکومەتى هەرێمەو تا بودجەى تەواوەتى وەربگرێت.
هەروەها وەزیرى نەوتى عێراق ئەوەشى خستەڕوو، پێویستە لەسەر بودجەى ٢٠٢٠ هەرێم جدى بێت بۆ رێککەوتن و نابێت بەدەردى بودجەى ساڵى ٢٠١٩ ببرێت.

س.هـ