عادل عەبدولمەهدی: قوربانییەکانى کەربەلا هیچ دەستێکى لەپشتەوە نەبووە

sharpress.net

248 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/09/2019‌

شارپرێس:

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌و پلانه‌ فریاكه‌وتنه‌ جێبه‌جێ نه‌كرایه‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌ره‌باڵغییه‌ی كه‌ له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی رێوره‌سمی عاشورادا له‌ شاری كه‌ربه‌لا روویدا، ئه‌وا كاره‌ساتێكی گه‌وره‌تر روویده‌دا.
عادل عه‌بدولمه‌هدی لە کۆنفڕانسێکى رۆژنامەوانیداو لەکاتى بەسەرکردنەوەى بریندارەکان راگەیاند،  رێوشوێنه‌كان به‌په‌له‌ و به‌باشی گیرانه‌به‌ر له‌ رووداوی قه‌ره‌باڵغییه‌كه‌ی دوێنێ‌ به‌ڕێوه‌چوونی رێوره‌سمی عاشورا له‌ شاری كه‌ربه‌لا و توانرا خەڵکێکى زۆر لە مردن رزگار بکرێت.
سه‌رۆكوه‌زیران جەختیشکردەوە، ئه‌گه‌ر ئه‌و پلانه‌ فریاكه‌وتنه‌ جێبه‌جێ نه‌كرایه‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌ره‌باڵغییه‌ی كه‌ له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی رێوره‌سمی عاشورادا له‌ شاری كه‌ربه‌لا روویدا، ئه‌وا كاره‌ساتێكی گه‌وره‌تر روویده‌دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رێوشوێنه‌ پزیشكییه‌كان كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی رووداوی قه‌ره‌باڵغییه‌كه‌ زۆر به‌باشی گیرانبه‌ر و ژماره‌یه‌كی زۆر بریندار رزگاركراون.

عادل عەبدولمەهدى ئەو دەنگۆیانەى رەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن ئەو رووداوە دەستێکى ئاژاوەگێڕى تێدا بووە.

دوێنێ‌ سێشه‌ممه‌ له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی رێوره‌سمی عاشورادا له‌ شاری كه‌ربه‌لا، قه‌ره‌باڵغی دروستبوو و به‌هۆیه‌وه‌، ٣١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ١١٠ی دیكه‌ش برینداربوون.

س.هـ






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved