سەرۆک کۆمار جەخت لەسەر پاراستنى منداڵانى عێراق دەکاتەوە

عیراق

11/09/2019‌ 181 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەبۆنەی تێپەرینی سی ساڵ بەسەر پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە شاندێکی ڕێکخراوی (یونیسف) سەرۆک کۆمار بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ چوار شەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری منداڵان (یونیسف) لە عێراق حەمیدە لاسیکو، بەیاوەری ژمارەیەک منداڵی عێراق کە یونیسف چاودێریان دەکات.

لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە کە تێپەربوونی سی ساڵ بەسەر پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ وا لە ھەمووان دەخوازێت کە کاری زیاتر بکەین بۆ پارێزگاریکردن لە منداڵان لە ھەموو جیھاندا لە پێناو بەردەوامی و گەشەپێدانیان بۆ بەدێھێنانی ئایندەیەکی باشتر.

ھەر لە دیدارەکەدا بەرهەم ساڵح جەختی لە پارێزگاری و پشتیوانی لە منداڵانی عێراق و دابینکردنی ژیانێکی باشتر و تەندروست بۆیان کردەوە، ھاوکات ئاماژەی بە بەشداری لە بەرەوپێشبردنی پرۆگرامەکانی پەروەردە و فێرکردن کرد، کە دەبێتە ھۆکاری دابینکردنی پاشەڕۆژی خوێندن بۆ منداڵان، لە ڕێگای یەکخستنی ھەوڵە نیشتمانییەکانەوە.

ھەروەھا ئەو پرۆگرامانەی کە تایبەتن بە منداڵان و ڕێکخراوی یونیسف پێی ھەڵدەستێت لە پێناو پیشکەشکردنی خزمەتگوزارییە جیاجیاکاندا بە منداڵانی عێراق بۆ بەدەستەبەرکردنی بەرزترین ئاستی چاودێری و پارێزگاری لە مافەکانیان.

لەلای خۆیەوە نوێنەری ڕێکخراوەکە لە عێراق، ھەوڵە تایبەتەکانی عێراقی بەرزنرخاند کە پێ ھەڵدەستێ بۆ پشتیوانی لە توێژی منداڵان، چونکە دەبێتە پاڵنەرێک بۆ دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییەکانی پارێزگاریکردن و فێرکردن و تەندروستی بۆ ژمارەیەکی زیاتری منداڵان.

س.هـ