پەرلەمانتارێکى دەوڵەتى یاسا: دەبێت پەرلەمان پشتگیرى لە کڕینى سیستەمى ئێس 400 بکات

عیراق

11/09/2019‌ 291 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هاوپەیمانى دەوڵەتی یاسا كە لەلایەن نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووتر سەرۆكایەتی دەكرێت رایدەگەیەنێتن رێگە نادەن فشارەكانی ئەمریكا ببێتە ئاستەنگ لەبەردەم كڕینی سیستمی ئێس400 لە روسیا.
مەنسور بەعیجی ئەندامی پەرلەمانى عێراق لە هاوپەیمانى دەوڵەتی یاسا لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە،کڕینى سیستەمى بەرگرى ئێس 400 مافى عێراقەو پێویستە ئەو سیستەمەى هەبێت.

ئاماژەى بەوەشکردوە، بڕیاروایە لەگەڵ دەستپێكردنەوەى کۆبوونەوەکانى پەرلەمانى عێراق سەرجەم رێوشوێنە یاساییەكان بگرێتەبەر بۆ پشتگیریكردن لە حكومەت بۆ ئیمزاكردنی گریبەستی تایبەت بەكڕینی سیستمی بەرگریی ئێس400، لە روسیا.
ئەو پەرلەمانتارە جەختیکردوەتەوە، رێگە نادەن فشارەكانی ئیدارەی ئەمریكا، ئاستەنگ لەبەردەم گرێبەستە سەربازییەكەی نێوان مۆسكۆ و بەغداد، دروست بكات، بەوپێیەی عێراق وڵاتێكی خاوەن سەروەری خۆیەتی و بەشێك نییە، لە خاكی ئەمریكا.

کۆتایی مانگى رابردوو شاندێکى حکومەتى عێراق بەسەرۆکایەتى فالح فەیاز راوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانى سەردانى روسیاى کردو دواتر دەنگۆى ئەوە بڵاوکرایەوە ئەو سەردانە بۆ گفتوگۆکردن بووە سەبارەت بە کڕینى سیستەمى بەرگرى ئێس 400 لە روسیا.


س.هـ