هۆشدارییەك لەناساوە.. بەردێكی زۆر زەبەلاح بەڵای زەویدا تێپەڕدەبێت

جیهان

12/09/2019‌ 1057 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس،
بەردێكی زەبەڵاح، كە بە ٢٠٠٠  QW7  ناسراوە، بەخێرایی ١٤ هەزار میل لە كاتژمێرێكدا ڕۆژی شەمە بەلای زەویدا تێپەردەبێت.

هەرچەندە پێویست ناكات خەم بخۆیت، چونكە ٣.٣ بلیۆن میل لە زەویەوە دوور دەبێت، بەڵام ئەو قەبارە گەورەیە دووریەكی زۆری نییە، بۆیە ناسا بە نزیكی دەزانێت.

تەنەكە تیرەكەی لەنێوان ٩٥١ بۆ ٢١٣٣ مەتردایە، مانای وایە دوو جار لە بورجی  THE SHARD گەورەترە.

لەڕاستیدا ئەگەر ئەم بەردە تەلاریك بوایە لەسەر زەوی ئەوا دووەم بەرزترین باڵەخانە دەبوو لەسەر هەسارەكە.

ئەم تەنە لە ئێوارەی رۆژی شەمە لە ١٤ مانگدا بەلای زەویدا دەروات‌و ئەو دیاردە گەردونیە كاردانەوەی لێ كەوتەوە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان و خەڵكی دەڵێن: ئەگەر ئەمە بەر زەوی بكەوێت ئەوا زەوی ناتوانێت بەرگری لە خۆی بكات.

بەڵام وەك ئاماژەی پێكرا پێشتر بەردە زەبەڵاحە بەلای زەویدا دەروات دووریەكەشی زۆر دەبێت لێوەی.

ئەگەر بەردەكە لەسەر زەوی بوایە ئەوا بەراورد بە باڵەخانەكانە گەورەكانی دیكە بەم جۆرە دەبێت:
Empire State Building : ١،٤٥٤ پێ
2000 QW7 : ٢،١٣٣ پێ
THE SHARD: ١،٠٢٠ پێ
THE EIFFEL TOWER/بورجی ئیڤڵ: ١،٠٦٠ پێ
BURJ KHALIFA / بورجی خەلیفە :٢،٧١٦.٥ پێ

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل