بە 40 چركە ئامانجەكەی دەپێكێت.. نمایش بەتوانای سەربازی ئێس-400 دەكرێت

جیهان

12/09/2019‌ 1548 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمرۆ پێنج شەممە، نوسینگەی راگەیاندنی فەرماندەیی ناوچەی سەربازی رۆژهەڵات لە روسیا ئاشكرایكرد یەكێك لە تیمەكانی رۆكێتی ئاسمانی لە رێكخستنی هێزەكانی ئەو ناوچەیە راهێنانیان لەسەر كەل و پەلی زیندو كردووە بە بەكارهێنانی كۆسیستەمەكانی ئێس-300 و ئێس-400.

لە بەیاننامەی نووسینگەكەدا هاتووە، كە سەربازانی هێزەكانی بەرگری ئاسمانی هەستاون بە جێبەجیكردنی هەڵدانی 10 كەلوپەلی زیندوو دژی ئامانجی رۆكێتەكان، بە بەكارهێنانی كۆسیستەمەكانی بەرگری ئاسمانی لەجۆری ئێس-300 و ئێس-400، ئەمەش لەگۆڕەپانی راهێنانی (تیلیمبا)ی دیاریكراو، كە دەكەوێتە كۆماری بەوریاتیا.

جێبەجیكردنی ئەم راهێنانانە، بەگوێرەی بەیاننامەكە لەرۆژدا بووە و پێشتر هێزەكانی راهێنان ئاگادار نەكراونەتەوە لەئاراستەی فڕین و كاتی هەڵدانی ئامانجەكانی رۆكێتەكان، كە خێراییەكی زۆر و قەبارەی بچووكیان هەبووە.

رۆكێتەكان توانیویانە ئامانجەكان بپێكن لەو شوێنانەی، كە كۆسیستەمەكانی لێبووەو بەماوەی تەنیا 40  چركە تەفروتونا كراون.

جێگای وەبیر هێنانەوەیە پێش ئەوە باس لەوە كرابوو كۆسیستەمەكانی رۆكێتی ئاسمانی لە جۆری ئێس-400 لە هەرێمی خاباروفسكەوە گەیشتبووە گۆڕەپانی (تلیمبا) لە میانی پێكهاتەی شەمەندەفەرێكی سەربازی.

راهێنانەكە بە بەشداری زیاتر لە 4000 هەزار سەرباز و نزیكەی 700 پارچەی كەلوپەلی جەنگی تایبەت لە ستیلی رێكخستنی هێزەكانی ناوچەی رۆژهەڵات.

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا