شەپۆلێکى باران بارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە

عیراق

12/09/2019‌ 5904 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لە چەند رۆژى داهاتوودا پله‌كانى گه‌رما زیاتر نزم ده‌بنه‌وه‌ و شه‌پۆڵێكى بارانبارین روو له‌ناوچه‌كه‌ ده‌كات.
سادق عەتییە بەرپرسی دەزگای كەشناسی عێراق رایگەیاند، كله‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ى داهاتوو شه‌پۆلێكى باران بارین عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

به‌رپرسى ده‌زگای كه‌شناسی عێراق ئاماژەى بەوەشکردوە، لە ناوەڕاستی ئەم مانگە پلەكانی گەرما نزم ده‌بنه‌وه‌ و باری كه‌ش و هه‌وا گۆرانكاری به‌سه‌ردادێت و   شەپۆڵێكی سەرما ڕوو لە ناوچەكە ده‌كات

عەتییە روونیکردەوەتەوە، كاریگەری ئه‌و  شەپۆڵەی كه‌روو له‌ناوچه‌كه‌ ده‌كات  دەبێتە هۆی باران بارین لە زۆربەی ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان.

س.هـ