پارێزەرەکانى دەمیرتاش لەسەر ئازادنەکردنى سکاڵا لەدادگا تۆمار دەکەن

کوردستان

12/09/2019‌ 128 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ژمارەیەک لە پارێزەرەکانى سەڵاحەدین دەمیرتاش لە دادگا سکاڵا لە دژى ئازاد نەکردنى دەمیرتاش تۆمار دەکەن.
ئەو پارێزەرانە لەدادگاى تورکیا سکاڵایان تۆمار کردوە کە سەرەڕاى ئەوەى دادگا فەرمانى ئازادکردنى بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش دەرکردوە، بەڵام ئازاد نەکراوە.
هەروەها پارێزەرەکان سکاڵاکەیان لەدژى حکومەت تۆمار دەکەن کە بڕیارى دادگا جێبەجێ ناکەن.
لەلایەکى ترەوە شاندێکى پارێزەرانى دەمیرتاش سەردانى نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن بە مەبەستى گەیاندنى ناڕەزاییەتى لەدژى ئازاد نەکردنى دەمیرتاش.
مانگى رابردوو دادگاى تورکیا بریاری ئازادکردنى بۆ دەمیرتاش لەسەر یەکێک لەو تۆمەتانەى ئاراستەى کراون دەرکرد.
دەمیرتاش لە مانگى ١١ى ساڵى ٢٠١٦ لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراو تائێستا لە زیندانە.
س.هـ