سیستانى داواى تێکەڵکردنى سوپاو حەشدى شەعبى دەکات

عیراق

12/09/2019‌ 347 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مەرجەعیەتی باڵای شیعەکانی عێراق چاوەڕوانی جێبەجێکردنی بڕیاری هەڵوەشاندنەوە و تێکەڵکردنەوەی حەشدی شەعبین لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق.

جەختیشدەکاتەوە، به‌بوونی چەک له‌لای حزبەکان و لە دەرەوەی حکومەت، ناتواندرێت گەندەڵی لەنێوببردرێت و ئازادیش بۆ هاووڵاتییان فەراهەم بکرێت.
حامد خەفاف، وتەبێژی عەلی سیستانی مەرجەعییەتی باڵای شیعەکانی عێراق به‌شی عه‌ره‌بی بە ئاژانسی شه‌فه‌قونای ئێرانی رایگەیاندوە، پێویستە فەرماندە و چەکدارانی حەشدی شەعبی لە تەواوی پۆستە سیاسی و حزبییەکان دابماڵرێن و رێگە بە بەشداریکردنیان لە پرۆسەی سیاسی نەدرێت.

وتەبێژەکەی مەرجەعییەت ئاشکرایکردووە، سیستانی چاوەڕوانی جێبەجێکردنی بڕیاری تێکەڵکردنەوەی حەشدە لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە.

سەرەتاى ئەمساڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری تێکەڵکردنەوەی حەشدی شەعبی بە سوپا و هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە دەرکرد.

س.هـ