شارپرێس:
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش لە زیندانەوە رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویستە داواکارى ئه‌و دایكانه‌ی له به‌رده‌م باره‌گای هه‌ده‌په داوای منداڵه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه بەگەیەنرێتە پەکەکە.
لە پەیامێکدا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په له زیندانی ئه‌دیرنه‌وه رایگەیاند" ده‌بێت رێز له داواكانیان بگیرێت و بۆ جێبه‌جێكردنی داواكانیان پێویسته هه‌ڵوێست نیشان بدرێت، ده‌سه‌ڵات به ئامانجی ناشیرینكردن و تاوانباركردنی هه‌ده‌په پاڵپشتی له‌و چالاكییه ده‌كات.
هەروەها جەختیکردوەتەوە، داوای دایكان سرووشتی و ره‌وایه، ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت نه‌توانێت ئه‌و جۆره پرسانه چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌و كات سیاسه‌ت هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه.
لەپەیامەکەیدا ده‌میرتاش باسى لەوە کردوە، له‌ناو ئه‌و دایكانه، ژماره‌یه‌ك دایكی سه‌رباز و پۆلیس هه‌ن، كه له‌ده‌ست په‌كه‌كه‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌موو لایه‌ك هه‌ده‌په وه‌ك ده‌روازه‌ی چاره‌سه‌ری سه‌یر ده‌كه‌ن و پێویسته دایكان بێ وه‌ڵام نه‌مێننه‌وه و ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ داوای دایكان بگه‌یه‌نرێته په‌كه‌كه.
هاوکات سەلاحەدین دەمیرتاش، داواى کردوە، بۆ چاره‌سه‌ری ریشه‌یی پێویسته له په‌رله‌مان و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیش لێژنه‌ی تایبه‌ت سازبكرێن و بناخه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی و دیموكراتی دابمه‌زرێت.
ماوەی چەند رۆژێکە ژمارەیەک لە ژنانى باکورى کوردستان کە کوڕ‌و کچەکانیان پەیوەندیان بە پەکەکەوە کردوە، لەبەردەم بیناى هەدەپە مانگرتنیان راگەیاندوە، بەڵام پەکەکە رەتیدەکاتەوە منداڵى هیچ کەسێکیان رفاندبێت و ئەو مانگرتنەش بە دەستى دەوڵەتى تورکیا دەزانن.
س.هـ