پەرلەمانتارێکى هاوپەیمانیەتى نەسر هەڕەشەى تۆڵەکردنەوە لە هەرێم دەکات

عیراق

12/09/2019‌ 1442 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پەرلەمانتارێکى هاوپەیمانییەتیەکەى حەیدەر عەبادى (نەسر) رایدەگەیەنێت ئەو قەرزانەى حکومەتى هەرێم باسی دەکات بۆ شاردنەوەى داهاتى نەوتى هەرێمە.

یوسف كلابی، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى هاوپه‌یمانى نه‌سر به‌میدیاكانى عێراقى رایگەیاندوە"ئه‌و قه‌رزانه‌ى وتەبێژەکەى حکومەتى هه‌رێم باسى دەکات كه‌ له‌ماوه‌ى پێنج ساڵدا لەلاى حكومه‌تى عێراق، بۆ شاردنه‌وه‌ى دزینى داهاتى فڕۆشتنى نه‌وتى كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا و ناوچه‌كانى تره‌ كه‌ حكومه‌تى هه‌رێم پێهه‌ستاوه‌”.

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئه‌و لێدوانه‌ بۆ ڕاده‌ستنه‌كردنى داهاتى نه‌وتى هه‌رێمه‌ به‌حكومه‌تى فیدراڵ و بۆمبێكى ده‌نگیشه‌ بۆ شاردنه‌وه‌ى پڕۆسه‌ى فڕۆشتنى نه‌وته‌كه‌ بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ حكومه‌تى فیدراڵ.
پەرلەمانتارەکەى هاوپەیمانیەتى سەدر، هه‌ڕە‌شه‌ى ئه‌وه‌شى كرد‌، له‌پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى ساڵى داهاتوودا تۆڵه‌ى لێدوانه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ دابه‌شكردنى دادپه‌روه‌رانه‌ى سه‌روه‌ت و سامانى عێراق، ده‌كه‌نه‌وه‌.

دوێنێ چوار شەممه له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم ڕایگه‌یاند، به‌هۆى پێنه‌دانى به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێمه‌وه‌ بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ حكومه‌تى فیدراڵ 80 ملیار دۆلارى حكومه‌تى هه‌رێم قه‌رزاره‌.

س.هـ