شارپرێس:
لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی بۆ كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا، شه‌ش كه‌س له‌به‌رپرسانی باڵای ئه‌و حزبه ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌ن.
حاكم قادر حه‌مه‌جان، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و نوسیویه‌تی، "سەرپەرشتی لیژنەی كۆمیسیۆنی باڵای ئامادەكاری چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان-مان کرد لە شاری سلێمانی، لەو كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆی پێویست سەبارەت بە هەنگاوەكانی داهاتوو بۆ بەستنی چوارەمین كۆنگرە كرا‌و بڕیاری پێویست درا سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی هەنگاوە پراكتیكییەكانی بەستنی كۆنگرە".
به‌گوێره‌ی ئەو وێنانەی حاکم قادر بڵاویکردوونەتەوە لیژنەکە پێکهاتووە لە: حاکم قادر قادر حەمەجان، دلێر سەید مەجید، رەفعەت عەبدوڵڵا، رزگار عەلی، د. یوسف گۆران و ئەرسەلان بایز.
بڕیاره ڕۆژی 7ـی کانوونی یەکەمی 2019 یه‌كێتی چواره‌مین كۆنگره‌ی خۆی ببه‌ستێت، ئه‌ویش دوای زنجیره‌یه‌ك له‌دواخستنی واده‌ی به‌ستنی كۆنگره به‌هۆی كێشه نێوخۆییه‌كانی یه‌كێتیه‌وه.
ڕ . ج