شارپرێس:
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، "ده‌سته‌یه‌كی نیشتیمانیى بۆ گشت پرسه چاره‌نوسسازه‌كان و نیشتیمانییه‌كان دروست ده‌كه‌ین".
ئه‌مڕۆ پێنچشه‌مه 12ی ئه‌یلولی 2019، هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بونی مونا نەبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و لیژنه‌كانی (كاروبارى یاسایی)و (دارایی و كاروبارى ئابورى)و (وزه‌و سامانه سروشتییه‌كان) له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیی كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شى نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانى كرد كه پێكهاتبو له د.ڤالا فه‌رید وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان و د.ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و د.ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئامانج لە كۆبونەوەكە گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری بوە سه‌باره‌ت به‌پرسی بودجه‌و به‌شداریى هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی سه‌ره‌تای ئاماده‌كردنى ره‌شنوسی بودجه‌ی 2020 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدرال و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی چاره‌نوسساز بۆ هه‌رێمی كوردستان.
سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان باسی له هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد لەدانوستاندن و گفتوگۆكانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالیی عێراق سه‌باره‌ت به‌پرسه چاره‌نوسساز و نیشتیمانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ده‌ستهێنانی مافه یاسایى ده‌ستورییه‌كان بۆ خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك بودجه و نه‌وت و شایسته داراییه‌كان و به‌شداریى هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی سه‌ره‌تای ئاماده‌كردنی ره‌شنوسی بودجه‌ی 2020 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی فیدرال و پرسی ماده‌ی 140ی ده‌ستور.
لای خۆیەوە د.ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ناوی سه‌رۆكوه‌زیران و جێگری سه‌رۆكوه‌زیران دوپاتی له هه‌بونی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها رایگەیاند، ده‌سته‌یه‌كی نیشتیمانیى بۆ گشت پرسه چاره‌نوسسازه‌كان و نیشتیمانییه‌كان دروست ده‌كه‌ین و پاشان پوخته‌یه‌ك له دیالۆگی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقى بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدرالیى عێراق له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی شیكرده‌وه، هه‌روه‌ها به‌وردى باسی له ماده‌ی 140ى ده‌ستور تایبه‌ت به ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ی هه‌رێم و ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخی ئه‌و ناوچانه و ئاماده‌كارى بۆ سه‌رژمێری گشتی له عێراق و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق كرد.
پاشان د.ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌وردی دۆخی دارایی و شایسته داراییه‌كانى هه‌رێم و بودجه و نه‌وت و قه‌رزه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستانى رونكرده‌وه كه به‌هۆی بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق و شه‌ڕی داعش و هاتنی رێژه‌یه‌كی زۆری ئاواره روبه‌ڕوی هه‌رێمی كوردستان بوه‌و رایگه‌یاند"سیاسه‌تی كابینه‌ی 9ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر گشت پرسه نیشتیمانییه‌كان و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم، له‌وانه بابه‌تی ماده‌ی 140ی ده‌ستور و بوجه و نه‌وت له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراقدا".
دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانى په‌رله‌مان چه‌ندین پرسیار ئاراسته‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم كرا‌و ئه‌وانیش وه‌ڵامی پێویستی پرسیاره‌كانیان دایه‌وه.
ڕ . ج