شارپرێس:
ساڵانه چه‌ندین ده‌رمانی نوێ به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی له‌چاره‌سه‌ركردنی توشبووانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه تاقیده‌كرێته‌وه، به‌ڵام كه‌مترین ده‌رمانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشییه تا ئێستا دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی له‌باره‌ی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه باس له‌وه‌كراوه، له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانێكی تایبه‌ت به‌و نه‌خۆشییه، سه‌رجه‌م خانه‌كانی له‌شی تووشبوه‌كه‌ی ده‌ركرده ئامانج، ته‌نانه‌ت به‌وانه‌شه‌وه كه تووشی شێرپه‌نجه نه‌بوون.
دواتر هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانێك كه ته‌نیا خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان بكاته ئامانج ده‌ستیپێكرد.
له‌نێوان ساڵانی 2000 تا 2015 سه‌دان شێوازی جۆراوجۆری ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ته‌نیا 3%ی ئه‌و ده‌رمانانه به‌كه‌ڵكی به‌كارهێنان بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه هاتوون.
كه‌واته گرفته‌كه چییه؟ بۆچی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه هێنده ئه‌سته‌مه؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره زانایان پێیان وایه، پزیشكه‌كانی شێرپه‌نجه له كردنه ئامانجی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی كه‌سێك زۆرجار ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌وه، بۆ نمونه تا ئێستا یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه به خودی نه‌خۆشه‌كه چاره‌سه‌ری پێویست بكرێت و كار له‌سه‌ر به‌رگرییه‌كه‌ی بكرێت، یاخود له‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه‌وه به شێوازه‌كانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه، هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی توشبوویه‌كی شێرپه‌نجه بدرێت.
ڕ. ج