شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكی كوه‌یت پڕۆژه‌یاسایه‌ك ده‌باته په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته، كه تیایدا سزای توند بۆ ئه‌و كه‌سانه دانراوه كه له‌شوێنه گشتییه‌كاندا دور له‌دابونه‌ریتی ئه‌و وڵاته ده‌رده‌كه‌ون.
په‌رله‌مانتارێكی كوه‌یت به پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌یاسایه‌ك مشتومڕی له‌و وڵاته دروستكردووه، كه له‌ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌یاساكه‌دا هاتووه، هه‌ر هاووڵاتییه‌كی كوه‌یتی به "بیجامه"وه له‌شوێنه گشتییه‌كاندا ده‌ركه‌وێت، سزای 500 دینار (1600 دۆلار) تا 1000 دینار (3300 دۆلار) ده‌درێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی پڕۆژه‌یاساكه‌دا بڕگه‌یه‌ك بۆ سزادانی ئه‌و كه‌سانه دانراوه كه له‌شوێنه گشتییه‌كاندا ده‌نگی مۆسیقا به‌رزده‌كه‌نه‌وه، یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر دیوار و شوێنه گشتییه‌كان ده‌نوسن، یاخود پۆسته‌ر هه‌ڵده‌واسن.
ڕ . ج