شارپرێس:
دوای ڕووداوه‌كانی شیلادزێ، ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و سنوره فۆڕمی هاوكاری نه‌كردنی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) به گه‌نجانی سنوره‌كه پڕده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ست شارپرێس كه‌وتووه، دواى روداوه‌كانى شیلادزێ پارتى گەنجانى ناوچەکە بەشێوەیەکى رێکخراو بانگدەکات بۆ ئاسایش و فۆرمیان پێ پردەکاتەوە کە هاوکارى و پشتیوانى پەکەکە نەکەن.
سه‌رچاوه‌كه‌ی شارپرێس باسی له‌وه‌كرد، لەناو ئەوانەى بانگکراون ئەندام و لایەنگرانى گۆڕان و یەکێتى تێدایە، هه‌ربۆیه بەرپرسانى یەکێتى لەو دەڤەره لەو هەڵوێستەى پارتى نیگەرانن، به‌رپرسانی پارتییان ئاگادارکردوه‌تەوە ئەگەر پارتى بەم شێوەیە مامەڵە لەگەل َکادرو ئەندامانى ئەوان بکات، ئەوا رەنگە لە ناوچەى سەوز بەهەمان شێوە یه‌كێتی مامەڵە لەگەڵ ئەندامانى پارتى بکرێت.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ کەس بانگهێشتى ئاسایش کراون و بەڵێننامەیان پێ پرکراوەتەوە، بەڵێننامەکەدا چەند خاڵیک هاتوە لەوانە نابێت سەردانى ناوچەکانى پەکەکە بکەن، هاوكات نابێت بازرگانى یاخود هاوكاری په‌كه‌كه بكه‌ن.
سەرچاوەیەکى نزیک لە پەکەکە هەواڵەکەى بۆ شارپرێس پشتراستکردەوەو وتى "ئاگاداری بابه‌ته‌كه‌ین، به‌ڵام هەندێک لەوانەى بانگکراون ئامادەنەبوون ئەو بەڵێننامەیە واژۆ بکەن".
ڕ . ج