شارپرێس:
له‌نێو كۆشكی سپی ئه‌مریكا ئامێرێكی سیخوڕیكردن به‌سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه ده‌دۆزرێته‌وه، كه گومانده‌كرێت ئیسرائیل چاندبێتی.
پێگه‌ی پۆلیتیكۆ له‌زاری چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مریكاوه بڵاویكرده‌وه، له‌نێو كۆشكی سپی ئامێرێكی سیخوڕیكردن دۆزراوه‌ته‌وه، كه تایبه‌ت بۆ چاودێریكردنی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دانراوه.
پێگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، به‌رپرسانی ئه‌مریكا گومانده‌كه‌ن كه چاندنی ئه‌و ئامێره بۆ سیخوڕیكردن به‌سه‌ر سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یانه‌وه، كاری ئیسرائیل بێت.
به‌ڵام ئاد ستروهمایه‌ر، وته‌بێژی باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له ئه‌مریكا بوونی په‌یوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی به‌و ئامێره‌ی دۆزراوه‌ته‌وه ڕه‌تكرده‌وه.
تا ئێستا كۆشكی سپی به فه‌رمی بابه‌تی ئه‌و ئامێره و لایه‌نی به‌رپرس له دانانی ئامێره‌كه‌ی ئاشكرانه‌كردووه.
ڕ . ج