زاناكان یەكەم ڤیدیۆی "كونە رەشەكە"ی گەردوون بڵاودەكەنەوە

جیهان

13/09/2019‌ 3638 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمەڵێك زانا، كە وێنەی "كونە ڕەشەكە"یان بڵاوكردبووەوە، رایدەگەیەنن لەئایندەیەكی نزیكدا یەكەم ڤیدیۆی وردەكاری ژیانی كونە ڕەشەكە بڵاودەكەنەوە.

بەگوێرەی پێگەی "سایك ئۆرگ"، بۆ پرۆژەكە تەلیسكۆبی زۆر زەبەلاح بەكارهێنراوە، ئەوە سەرباری كۆكردنەوەی هەموو زانیارییەكانی سەر كونەڕەشەكە و شیكردنەوەیان، بەتایبەتی كۆكردنەوەی زانیارییەكان لەسەر كونەڕەشە زەبەلاحەكان لەگەلەستێرەی M87 و  لە ناوەراستی گەلەستێرەی رێگای كاكێشان، هەروەك وابڕیارە ڤیدیۆكە ساڵی ٢٠٢٠ بخرێتەڕوو.

یەكێك لە زاناكانی تیمەكە دەڵێت: كونە ڕەشەكە وەك هەسارەكان دەسووڕێتەوە، بەڵام بەهۆی هێزە راكێشانە گەورەكەی كات و شوێنی دەوروبەری خۆی دەشێوێنێت وەك ئەوەی گەردوون خۆی بسووڕێتەوە، ئەو كاریگەرییە سەیرە یەكێكە لەبنەما پیرۆزەكان لای فیزیای گەردوونی.


پێشتر زاناكا گەردوونناسەكان كونێكی رەشیان دۆزییەوە، كە قەبارەكەی سەد ئەوەندەی قەبارەی خۆر گەورە بوو.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی