بۆچی ترامپ زیاتر ئەوانە لەتیمەكەی دەردەكات دژی روسیا دەوەستنەوە؟

جیهان

13/09/2019‌ 659 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (فزغلیاد) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە، دەربارەی رەنگدانەوەی دەستپێلەكاركێشانەوەی جۆن بۆلتۆن لە پۆستەكەی و هەڵوێست لە بەرانبەر ئێران و روسیا.

بەپێی راپۆرتەكە دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا راوێژكارەكەی جۆن بۆڵتون بۆ ئاسایشی نەتەوەیی لەپۆستەكەی دوورخستەوە، كە بۆلتۆن بۆ ماوەی ساڵ و نیوێك توانی لەكاركردندا لەگەڵ ترامپ خۆی ڕابگرێت، بەڵام نەیتوانی دووبارە هێڵی سیاسەتی دەرەوە دابڕێژێتەوەو لە ترامپییەوە بیكات بە بۆڵتۆنی. 

رونیشە، كە نەیتوانیوە ئەمە جێبەجێبكات، بەڵام بە سیفەتی ئەوەی زیاتر پسپۆڕ بووە لەسیاسەتی دەرەوەدا، هیوای ئەوەی هەبوو كاریگەری گەورەی لەسەر نەخشاندنی ئەم سیاسەتە هەبێت، بەپێچەوانەی  پێنس و پۆمپیۆ، كە شارەزای كاروباری نێودەوڵەتی نین، بۆڵتون شارەزایەكی زۆری لەخشتەی كاركردندا هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا، دیدگای ئایدۆلۆژی تایبەتی هەیە دەربارەی پرسە سەرەكییە نێو دەوڵەتییەكان.

گرنگترین شت بەلای ئەوەوە دۆزینەوەی زمانێكی هاوبەش بوو لەگەڵ سەرۆكدا و رازیكردنی بە ئارەزی ئەو و هەڵسوكەوت كردن بەو رێگایەی دەیەوێت، بەڵام كێشەكە لەوەدا بوو ئامانجەكانی ترامپ و بۆڵتۆن تەنیا لە هەندێك بەشی بچووكدا لە یەكتری دەچوون. 

ترامپ دەیەوێت ئەمریكا بە هێزتر بكات لە میانی بەخۆداچونەوە لە سیاسەت و ستراتیژییەتی دەرەوە، لە كاتێكدا بۆڵتۆن گرنگی دەدا لەپارێزگاری كردن لە هەژمونی ئەمریكا و بەهێز كردنی پێگەكەی؛ كە لەم چەند ساڵەی دواییدا لەق بوبو.

ترامپ، كە میدیا ئەمریكی و جیهانییەكان كەسایەتییەكان بۆ دروستكردووە، هیچ كات پێشبینی بۆ ناكرێت، مەترسیدار و دوژمنكارانەیە، تەنیا پەنا بۆ چاو قایمی و فشار دەبات بۆ ئامانجەكانی، كە هیچ پەیوەندییان بەجەنگەوە نییە، بەڵام بۆڵتۆن یەكێك بوو لەوانەی ڕاڕا نەبوو لەبەكارهێنانی هێزی سەربازیدا.

بەڵای روسیاوە، لەگەڵ ئەوەی بۆلتۆن لە هەڵۆكانە، بەڵام رویشتنی باشەو خراپەی هەیە. باشییەكان روونن، بەلای روسیاوە هەڵوێستی بۆڵتۆن كەمێك باشتر بوو لە باری گولدووتر، بەڵام خراپەكەی ئەوەبوو تاكە كەناڵی راستەقینەی پەیوەندی بوو لەساڵی رابردوودا، لە ئابی ساڵی رابردوەوە بۆلتۆن سێ جار نیكولای پاتروشیفی بینیوە.

ئێستا، هەماهەنگی پاتروشیف و بۆڵتۆن بوونی نییە، رونیش نییە ترامپ داوا لەكێ دەكات بە ئاراستەی روسیا، ئەمەش زۆر گرنگە، بەسەیركردنی توانای سنوورداری ترامپ لە بەرانبەر پۆتیندا، بە دڵنیایەوە پۆمپیۆ بۆ ئەم رۆڵە باش نییە، بۆیە هیچ نامێنێـتەوە جگە لەچاوەڕوانیكردن بۆ دامەزراندنی راوێژكارێكی نوێ بۆ ئاسایشی نەتەوەیی.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا