كێ هاوكاری ئەردۆغان لەبەدەستخستنی چەكی ئەتۆمی دەكات؟

جیهان

13/09/2019‌ 1973 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانە، گۆڤاری (فزغلیاد) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەبارەی ئەگەرەكانی ویستی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا بۆ بەدەستهێنانی بۆمبی ئەتۆمی .

بەپێی راپۆرتەكە، سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رۆژی پێنج شەممە رایگەیاند، جێگای قبوڵ كردن نییە وڵاتانی تر رۆكێتی ئەتۆمییان هەبێت و وڵاتەكەی مافی ئەوەی نەبێت كار بۆ هەمان مەبەست بكات. 

ئەوەشی روونكردەوە ئەوەی تووشی دڵەڕاوكێ و نیگەرانی دەكات بەتایبەتی، جبەخانەی ئەتۆمی ئیسرائیلە.

لەو بارەیەوە، بەرێوەبەری ناوەندی لێكۆڵینەوەی توركیای نوێ (یوی مافاشیف)، وای دەبینێت لێدوانەكانی ئەردۆغان تەنیا فێڵكردنە و هەوڵدانە بۆ ئەوەی مەرجی باشتر لەناو هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسیدا بسەپێنێ.

لە رووی گریمانییەوە، دەكرێن پاكستان بەشداری بە توركیا بكات لە تەكنەلۆژیای ئەتۆمیدا، بەڵام لە واقیعدا ئەنقەرە پێویستی بە ئەوە نییە، چونكە نایەوێت ركابەری لەگەڵ هاوپەیمانەكانی نێو ناتۆ بكات بۆ بەدەست هێنانی بۆمبی ئەتۆمی.

كەچی سەرۆكی ناوەندی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە پەیمانگەی ئابووری جیهانی و پەیوەندی نێو دەوڵەتی سەر بە ئەكادیمیای زاستەكانی روسیا، (ئەلێكسی ئەرباتۆف) وای دەبینێت، تا رادەیەكی زۆر گۆڕانی توركیا بۆ وڵاتێكی ئەتۆمی سیناریۆیەكی راستەقینەیە.

ناوبراو بۆ گۆڤاری (فزغلیاد) دەشڵێت: لە ئێستادا بە هاوكار روسیا ئەكیۆ بۆ وزەی ئەتۆمی دروست دەكرێت، ئەمەش مانای ئەوەیە راهێنان بە كادیرە پسپۆڕەكان دەكرێت بۆ هەڵسوكەوت كردن لەگەڵ كەل و پەلەكانی ئەتۆمی و كارپێكردنی كورەكان، وزەی ئەتۆمی بەردەوام تاك لایەنە بەكاردەهێنرێت.

ئەرباتۆف ئەوەش دەڵێت: توركیا بەهۆی وێستگەی ئەتۆمییەوە زانیاری دەربارەی پرسە پەیوەندارەكان بەدەست دەهێنێت وەك تەكنەلۆژیا و بەرهەمهێنانی سوتەمەنی تیشكدار، كە ئەمەش بلۆتونیۆمی پێویستی لێ دەردەهێنرێت بۆ دروست كردنی چەكی ئەتۆمی.

لە كاتێكدا مافاشیف بڕوای بەوە هەیە ئەنقەرە واز لە وەبەرهێنانی رۆژئاوا ناهێنێت لە پێناو بۆمبی ئەتۆمیدا و دەڵێت: توركیا دەزانێت دەستی كێ لە جوڵانی ئابووری جیهاندایە. چەكی ئەتۆمیش تەنیا تووشی گرفتی دەكات، كەواتە سودی چییە؟ توركیا ئەوەی دەیەوێت لە رێگەی كەناڵی نەرمەوە بەدەستی دەهێنێت، لە داهاتووشدا دەبێتە رابەری جیهانی ئیسلامی، ئەمەش پێویستی بە چەكی ئەتۆمی نییە، بەڵام توركەكان دەكرێت یاری بە بابەتەكە بكەن و لە یاریەكەشیاندا پاكستان تێوە بگلێنن.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا