كاردانەوەی دەنگۆی سیخوڕیكردن ئیسرائیل بەسەر ئەمریكاوە

جیهان

13/09/2019‌ 259 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حكومەتی ئەمەریكا رایگەیاند، رەنگە ئیسرائیل لەپشت دانانی ئامێری سیخوڕیكردنەوە بووبێت لەنزیك كۆشكی سپی، كە ئەوە یەكەم كاردانەوەی واشنتۆن بوون لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی لەو بارەوە بڵاودەكرێتەوە.

گۆڤاری "پۆلیتیكۆ"ی ئەمەریكی بڵاویكردەوە، نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریكی و دەزگا ئەمنییەكانی تر گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی، كە لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا ئیسرائیل ئامێری گوێگرتنی چاندووە .

هەروەها بەرپرسانی كۆشكی سپی رایانگەیاندووە، هێشتا دڵنیانین، كە ئاخۆ ئیسرائیل هیچ زانیارییەكی دەستكەوتووە یان نا .

لای خۆیەوە ، نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆك وەزیری ئیسرائیل ئەو تۆمەتانەی رەتكردەوە و رایگەیاند، كە ئەو تۆمەتانە راست نین، بەڵێننامەی درێژمەودا لەلای حكومەتی ئیسرائیلەوە هەیە بەوەی هیچ كردەیەكی سیخوڕیكردن لەناو ئەمەریكا نەكات، ئەوەش زۆر بە توندی جێبەجێدەكرێت.

لەلایەكی تر ئیسرائیل كاتس وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلیش هەموو ئەو تۆمەتانە رەتكردەوە، كە باس لەوە دەكەن، وڵاتەكەی لەپشت دانانی ئامێری سیخوڕیكردنەوە بووبێت لەنزیك كۆشكی سپی و لەوبارەیەوە وتی: ئیسرائیل سیخوڕی بەسەر ئەمەریكا ناكات.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی