سێرگی لاڤرۆڤ كۆتایی هاتنی شەڕی لەسوریا راگەیاند

جیهان

13/09/2019‌ 1528 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی روسیا سێرگی لاڤرۆڤ، سەبارەت بە پەسەرەسەندنەكانی سوریا بۆ رۆژنانەی (ترودی) روسی رایگەیاند، جەنگ لە سوریا كۆتایی هات، ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە وردە وردە سوریا دەگەڕێتەوە بۆ ژیانی ئاشتی و سروشتی خۆی.

لاڤرۆڤ باسی ئەوەشی كردووە، لە هەندێك شوێندا ناسەقامیگری دەمێنێتەوە، لەو شوێنانەی لە ژێر دەستی حكومەتی سوریادا نیە وەك ئیدلب و كەناری رۆژهەڵاتی چۆمی فورات.

وەزیری دەرەوەی روسیا هێمای بۆ ئەوە كرد، ئێستا لە پێشەوەی ئەو وڵاتانە دێت، كە جیگای گرنگی پێدانە لە رووی پێشكەش كردنی هاوكاری مرۆیی و جوڵاندنی پرۆسەی سیاسی بۆ چارەسەركردنی قرسەكە لەپێناو سەقامگیربوون لەو وڵاتە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

رووداوەكانی جەنگی سوریا لە ساڵی 2011 ەوە دەستی پێكرد و لە كۆتایی 2017 دیمەشق سەركەوتنی بەسەر تیرۆردا راگەیاند.

لە میانی ئەو جەنگەدا، روسیا هاوكاری سوریای كرد دژی تیرۆر، لە ساڵی 2015 ەوە فرۆكە جەنگیەكانی روسیا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر مۆڵگەی تیرۆریستان لە ناو خاكی سوریادا دەست پێكرد.

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا