سێ‌ كاندید ركابەری لەسەر پۆستی پارێزگاری دهۆك دەكەن

کوردستان

13/09/2019‌ 1254 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سێ‌ كاندید ركابەری لەسەر بەدەستهێنانی پۆستی پارێزگاری دهۆك دەكەن، كە پۆستەكە پشكی پارتی دیموكراتە.

بەپێی زانیارییەكانی شارپرێس هەریەكە لە سەربەست لەزگین بریكاری پێشووی وەزیری پێشمەرگە‌و عەلی تەتەر ئەندامی سەركردایەتی پارتی‌و لەزگین عەبدی سەرۆكی زانكۆی زاخۆ، كێبڕكێی بەدەستهێنانی پۆستی پارێزگاری دهۆك دەكەن.

هەر بەپێی زانیارییەكان بڕیارە بەم نزیكانە، پارتی دیموكرات ناوی یەكێك لەو كاندیدانە یەكلادەكاتەوەو ئاراستەی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك دەدات، بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدات.

پۆستی پارێزگاری دهۆك لای فەرهاد ئەتروشییە، كە پێشتریش پارتی پۆستی پارێزگاری لەنەوزاد هادی سەندەوەو لەجێگەی ئەو فرسەت سۆفی كرا بەپارێزگاری شارەكە.

هـ ـ ح