سزاکانى ئەمریکا بۆ سەر تورکیا دەستى پێکرد

جیهان

13/09/2019‌ 7025 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سزاکانى ئەمریکا بۆ سەر تورکیا دەستى پێکردو لەیەکەم هەنگاودا سزاى بەسەر ١٥ کۆمپانیاى ئەو وڵاتەدا سەپاند.

لە رایگەیەنراوێکدا وەزارەتى  دارایی"خەزێنە"ى ئەمریکا رایگەیاند، سزایان بەسەر ١٥ کۆمپانیاو بازرگانى تورکیادا سەپاندوە بەتۆمەتى هاوکاریکردنى چەند گروپ و رێکخراوێکى چەکدارى و تیرۆرستى.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کۆمپانیاو بازرگانانە لە هەردوو شارى ئەستەنبوڵ و ئزمیر  دان و سەرماییەکانیان لە ئەمریکا دەستى بەسەردا گیراوە.

وەزارەتى خەزێنەى ئەمریکا روونیکردوەتەوە، ئەو کۆمپانیاو بازرگانانە هاوکارى داعش و حزبوڵاى لوبنانی و حەماس و قودسى ئێرانیان کردوەو کڕین و فرۆشتنى زێڕیان لەگەڵدا کردون.

س.هـ