ئێران لە رێگەى سوریاوە نەوت رەوانەى جیهان دەکات

جیهان

13/09/2019‌ 563 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەرپرسانى ئەمریکا ئاشکرایان کرد کە ئێران نەوت بە سوریا دەفرۆشێت و سوریاش رەوانەى بازاڕەکانى جیهانى دەکات.

ئاژانسەکانى ئەمریکا بڵاویانکردەوە کە ئێران لەرێى رژێمى سوریاوە نەوت بە بازاڕەکانى جیهان دەفرۆشێت و رەوانەى دەرەوەى دەکات.

ئاماژەشیان بەوە کردوە، لەدوو رێگەوە ئێران نەوتەکەى دەگەیەنێتە بازاڕەکانى جیهان کە هەردوو رێگاکە سوریایە، لەلایەن لە سوریاوە رەوانە دەریاى سپى دەکات و لەلایەکیش بە رۆژیمى دەفرۆشیت.

لەلایەکى ترەوە وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاندوە، ئەو کەشتییە نەوت هەڵگرەى ئێران کە نەوتى ئەو وڵاتەى هەڵگرتبوو بە رژێمى سوریا فرۆشراوەو داهاتەکەشى دراوە بە گروپە چەکدارەکان بۆ کوشتنى خەڵکى مەدەنى بەکارهێنراوە.

لەسەرەتاى  ئەمساڵەوە ئەمریکا سزاى ئابورى توندى بەسەر ئێراندا سەپاندو رێگە نادات نەوتى ئەو وڵاتە بگاتە بازاڕەکانى جیهان و هیچ کۆمپانیایەک لێی بکرێت ئەوەش تارانى رووبەرووى دۆخى ئابورى زۆر سەختکردوەتەوە.

س.هـ