هەفتەى داهاتوو دابەشکردنى مووچە دەستپێدەکاتەوە

کوردستان

13/09/2019‌ 2581 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بریارە هەفتەى داهاتوو دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم دەست پێبکاتەوەو یەکەم وەزارەتیش وەزارەتى تەندروستى مووچە وەردەگرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی هەرێم ئەمرۆ هەینى بە شارپرێسى راگەیاند، بڕیارە رۆژى یەک شەممە وەزارەتى  دارایی موچەى وەزارەتى تەندروستى دابەش بکات.

هەروەها رۆژى دوو شەممەش مووچەى وەزارەتى داد دابەش دەکرێت.

سەبارەت بە وەزارەتەکانى تریش سەرچاوەکە رونیکردەوە، وەزارەتى دارایی پارەى وەزارەتەکانى ترى لەبەر دەست نیەو چاوەڕێی گەیشتنى پارەى بەغدا دەکات ئەگەر لەو هەفتەیەدا گەیشت ئەوا خشتەى وەزارەتەکانى دیکەش دانراوە.

لەبارەى کاتى هاتنى ئەو پارەیەش لە بەغدا سەرچاوەکەى شارپرێس باسى لەوە کرد، تائێستا روون نییە کە کەى پارەکەى بەغدا رەوانە دەکرێت، بەلام وەک خۆى دەێڵێت، پێدەچێت کۆتایی هەفتەى داهاتوو پارەکە رەوانەى هەرێم بکرێت.

س.هـ