بە دوو قۆناغ پارەى گەنمى جوتیارانى پارێزگاى سلێمانى دابەش دەکرێت

کوردستان

13/09/2019‌ 768 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بڕیارە هەفتەى داهاتوو پارەى گەنمى جوتیارانى پارێزگاى سلێمانى دابەش بکرێت.

محەمەد حەسەن ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بریارە رۆژى یەک شەممەى داهاتوو پارەى گەنمى جوتیارانى پارێزگاى سلێمانى دابەش بکرێت دواى ئەوەى بڕە پارەیەک لە بەغداوە گەیشتووەتە هەرێم.

ئاماژەى بەووشکردوە، بڕی ئەو پارەیە ٢٠ ملیار دینارەو لە ١٥ى ئەم مانگەوە بەپێی ئەو چەکەى دراوە بە جوتیاران بەسەر جوتیاراندا لە سایلۆکانى سەیدسادق و گەرمیان و هەڵەبجەو رانیەو پیرەمەگروون دابەش دەکرێت.

ئەندامەکەى ئەنجومەنى پارێزگا ئاشکراشى کردوە، چەکێکى تر لە بەغداوە گەیشتووەتە سلێیمانى کە بڕەکەى ١٧ ملیار دینارەو دواى تەواو کردنى رێکارە ئیدارییەکان ئەویش هەفتەى داهاتوو بەسەر جوتیاراندا دابەش دەکرێت.

س.هـ