فڕۆکەکانى تورکیا بۆردومانى ناوچەى باڵەیەیان دەکەن

کوردستان

13/09/2019‌ 459 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمشەو فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بۆردومانى ناوچەکانى دۆڵى باڵەییانیان کردو زیانى مادى زۆر بە هاوڵاتیانى ناوچەکە گەیاندوە.

سەرچاوەیەک لەناوچەى باڵەییان ئەمشەو کاتژمێر هەشت فڕۆکەکانى تورکیا بۆردومانى بەبیانووى پەکەکەوە دۆڵى باڵەییانیان بۆردومان کردوەو ترس و دڵەڕاوکێی زۆرى لە لاى هاوڵاتیان دروستکردوە.

فرۆکەکانى تورکیا شەش جار بۆردومانى گوندی "ڕەزوێلکە"ى باڵەییانیان کردوەتە ئامانج و ئاگر بەربۆتە پوش وپاوان وڕەز وباخ ودارو درەختی ناوچەکە.

س.هـ