گۆڕان رێکخەرى گشتى و ئەندامانى خانەى راپەڕاندن هەڵدەبژێرێت

کوردستان

13/09/2019‌ 487 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بزوتنەوەى گۆڕان رێکخەرى گشتى و خانەى راپەڕاندن هەڵدەبژێرێت و ژمارەیەک کاندیدیش کێبڕکێ بۆ ئەو پۆستانە دەکەن.

بڕیارە سبەی شەممە جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان هەڵبژاردن بۆ رێکخەرى گشتى و ئەندامانى خانەى راپەڕاندن ئەنجام بدات.

بەپێى زانیارییەکانى شارپرێس کەس بۆ رێکخەرى گشتى خۆیان کاندید کردوە ئەوانیش عومەر سەید عەلى و شۆڕش حاجیەو بۆ ئەندامانى خانەى راپەڕاندنیش ١٤ کەس خۆیان کاندید کردوە.

رۆژى پێنج شەممە  هەڵبژاردن بۆ دەستەى سەرۆکایەتى جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان  ئەنجامدراو هەریەکە لە جەمال محەمەد بە سکرتێرى جڤاتى گشتى و عەلى باڵا بەرز بۆ جێگرى سەرۆکى جڤات و پێشڕەو محەمەد بۆ سکرتێرى سەرۆکى جڤات هەڵبژێدران.
بەو پێیە جەمال محەمەد راستەوخۆ بووە ئەندامى خانەى راپەڕاندن و بڕیارە هەڵبژاردن بۆ ئەندامانى ترى خانەى راپەراندن ئەنجام بدرێن.

س.هـ