ڤیدیۆ.. ركابەرەكەی پوتین بەئۆتۆمبیلێكی جیاوازە دەركەوت

جیهان

14/09/2019‌ 1653 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كسینیا سوبچاك، كچە ركابەری ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی روسیا لەئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی بەئۆتۆمبیلێكی جیاوازەوە دەركەوت.

ئەو كچە لەناوەڕاستی شاری مۆسكۆ ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی بەرێوەبردو ئەو ئۆتۆمبیلەشی پێوە دەركەوت، ئۆتۆمبیلی گواستنەوەی تەرم بوو.

سوبچاك لەگەڵ دەرهێنەر قنستنتین بوغومولوف هاوسەرگیری كردووە، كە لەدوای دەرچوونیان لە فەرمانگەی تۆماركردن، بەو ئۆتۆمبیلەوە دەركەوتن.

بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدیۆیی ئەو ئۆتۆمبیلە كاردانەوەی جۆراوجۆری لەناوەندەكانی روسیا دروست كرد.

هـ ـ ح