كۆمپانیای بۆرشی ئەڵمانی نمایش بەئۆتۆمبیلە نوێیەكەی دەكات

هەمەڕەنگ

14/09/2019‌ 357 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای بۆرشی ئەڵمانی نمایشی بەئۆتۆمبیلە نوێیەكەی كرد، كە لەجۆری Porsche 911 Carrera.

ئۆتۆمبیلەكە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزەو بزوێنەركەی شەش سلندەری هەیەو تواناكەی 3 لیترە بەهێزی 385 ئەسپ‌و 450 نیوتن/مەتر، كە بەسیستەمی دوانی PDK دەڕوات.

ئۆتۆمبیلەكە سیستەمی هەڵسوڕێنەری چواری هەیە، كە لەدوای 100 كیلۆمەتر خێرایی خۆی خودكارانە كار ناكات‌و خێراییەكەشی دەگاتە 290 كیلۆمەتر لەسەعاتێكدا.

ئۆتۆمبیلی Carrera 4 بەهێزترە لەئۆتۆمبیلی Carrera 4S ، كە لەرووی دیزاینەوە جۆری Carrera 4S گەورەترە، كە هەردووكیان نوێترین ئۆتۆمبیلی كۆمپانیاكەن.

ئۆتۆمبیلی Carrera 4 نرخەكەی لە 104 700 دۆلارەوە دەستپێدەكات‌و بەم نزیكانە دەخرێتە بازاڕەكانی جیهان.

هـ ـ ح