بۆچی ئەو كەسانەی وێنەی سێلفی دەگرن سەرنج دەخەنە سەر چاوی چەپ

جیهان

14/09/2019‌ 587 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی نوێ باس لەوە دەكات بۆچی خەڵكی لەكاتی گرتنی وێنەی سێڵفیدا خۆنەویستانە سەرنج دەخەنە سەر چاوی چەپیان.

توێژەران لە زانكۆی سیتی لە لەندەن و زانكۆی پارما و زانكۆی لیڤەرپول توێژینەوەیان لە 3500 وێنەی سێلفی كردووە، كە لە شارەكانی بانكوك و بەرلین و لەندەن و مۆسكۆ و ساوپاولۆوە لە لایە خەڵكی جیاوازەوە گیراون.

توێژەران تێبینییان كردووە خەڵكی كاتێك وێنەی سێلفی دەگرن، گرنگی بە چاویان دەدەن، بە تایبەتی چاوی چەپ.

ئەنجەمەكان بەوە گەیشتن 3556 وێنەی سێلفی، كەسەكان سەرنجیان لەسەر چاوی چەپیان كردووە، لە بارەی جیاوازی نێوان چاوی ڕاست و چاوی چەپ توێژەران دەڵێن: پەیوەندی بەوەوە هەیە ئەو كەسانەی تەركیز لەسەر چاوی چەپ دەكەن حەزیان بە كۆمەڵێك شتە و ئەو كەسانەی تەركیز لەسەر چاوی ڕأست دەكەن حەزیان بەكۆمەڵێك شتی ترە.

توێژینەوەكە ئاشكرایكردووە، ئەو كەسانەی تەركیز لەسەر چاوی چەپی خۆیان دەكەن لە كاتی وێنەی سێلفیدا خاوەنی مێشكێكی تەندروستن و دەیانەوێت مەیلی كەسەكان سەبارەت بە خۆیان بزانن. 

هەروەها تەركیز خستنە سەر چاوی چەپ دەرخەری ئەوەیە، كە ئەو كەسە لە بارودۆخێكی باشدایە و هیچ كێشەیەكی گەورەی نییە.

سەرچاوە: دەیلی مەیل
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ

بەپەلە