ریزبەندی ١٠ باشترین زانكۆی جیهان بۆ ساڵی ٢٠١٩

جیهان

14/09/2019‌ 1427 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەگوێرەی راپۆرتێكی پێگەی "بی بی سی " بەریتانی، زانكۆی ئۆكسفۆردی بەریتانی بۆ چوارەم ساڵی لەسەریەك وەك باشترین زانكۆی جیهان دەستنیشانكراوە .

بەپێی پۆلێنەكە لەدوای زانكۆی ئۆكسفۆردی بەریتانی، زانكۆی "پەیمانگای تەكنەلۆژی كالیفۆڕنیا"ی ئەمەریكی پلەی دووەمی ریزبەندییەكەی گرتووە .

هەر بەپێی پۆلێنەكە، زانكۆ ئەمەریكییەكان كۆنترۆڵی باشترین زانكۆكانی جیهانیان كردووە، بەجۆرێك لەكۆی ١٠ باشترین ١٠ زانكۆی جیهان ٧ یان ئەمەریكین.

هەروەها لەكۆی ٢٠٠ باشترین زانكۆی جیهان ٦٠ یان ئەمەریكین .

لەگەڵ بەردەوامبوونی دەركەوتنی زانكۆكانی چین و ژاپۆن لەناو پۆلێنی باشترین زانكۆ جیهانییەكان، وردە وردە زانكۆكانی ئاسیاش كەوتوونەتە ناو كێبڕكێكانەوە .

لیستی ١٠ باشترین زانكۆی جیهان بەگوێرەی پۆڵێنكردنی "تایمز' بەم جۆرەیە :
ئۆكسفۆرد
پەیمانگای كالیفۆرنیا بۆ تەكنەلۆژیا 
كامبریج 
ستانفۆرد
پەیمانگای ماساچوستس بۆ تەكنەلۆژیا
برینستۆن
زانكۆی هارڤارد 
زانكۆی ییڵ 
زانكۆی شیكاگۆ 
ئیمپریال كۆلیج لەندەن 

لیستەكە ١٣٠٠ زانكۆی لە ٩٢ دەوڵەت لەخۆگرتووە، لەگەڵ رەچاوكردنی كوالێتی خوێندن و قەبارەی توێژینەوەكانی و دیكۆمێنتكردنی سەرچاوەكان لە لیكۆڵینەوەكاندا .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی