سەگێك یارمەتی تیمەكان بۆ دەرهێنانی بەچكەكانی لەژێر خانووەكان دەكات

هەمەڕەنگ

14/09/2019‌ 644 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
چالاكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پارچە ڤیدیۆیەكیان بڵاوكردووەتەوە، كە تێیدا دەردەكەوێت چۆن سەگێك یارمەتی تیمەكانی فریاگوزاری دەدات بۆ ئەوەی بەچكەكانی لەژێر داروپەردووی دارووخانی ماڵەكان دەربهێنێتەوە.

وەك دەردەكەوێت سەگەكە ڕێنمایی یەكێك لە پیاوەكان دەكات بۆ  ئەو شوێنەی بەچكەكانی كەوتوونەتە ژێر داروپەردووی ماڵەكانی شارێكی هیندی، كە بەهۆی بومەلەرزەوە رووخاون .

جگە لەوەی سەگەكە هاوكاری كەسەكە دەكات بۆ هەڵدانەوەی شوێنەكە، هەروەك تا دەرهێنانی بەچكەكانی شوێنەكە جێناهێڵێت كە چەند كاتژمێرێك دەخایەنێت.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی