هۆندا پەردەی لەسەر ئۆتۆمبیلە كارەباییەكەی لادا

هەمەڕەنگ

14/09/2019‌ 458 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
پێگەی فەرمی كۆمپانیای "هۆندا"ی ژاپۆنی وێنەی فۆتۆگرافی یەكەمین نموونەی ئۆتۆمبیلی كارەبایی بچووكی خۆی بە قەبارەی " e" ، نمایش كردووە. 

ئەوەش یەكەم نموونەی كارەبایی دەبێت كە كۆمپانیاكە بەژمارەیەكی زۆر بەرهەمی دەهێنێت .

چاوەرێ دەكرێت بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلەكە لەساڵی ٢٠١٩ دا بێت و بەپلەی یەكەمیش بۆ بازارەكانی ئەوروپا دەنێردرێت .

ئۆتۆمبیلەكە دوو بزوێنەری كارەبایی لەسەر دەبێت، كە یەكەمیان هێزی ١٣٦ ئەسپی هەیە و دووەمیان هێزی ١٥٤ ئەسپی هەیە، بزوێنەری دووەم دەستەبەری ئەوە دەكات، كە ئۆتۆمبیلەكە لەماوەی ٨ چركەدا بگاتە خێرایی ١٠٠ كم لە كاتژمێرێكدا.

دیزاینەرانی ئۆتۆمبیلەكە دەڵێن: دەتوانرێت ئۆتۆمبیلەكە تا دووری ٢٠٠ كیلۆمەتر لێبخوڕدرێت بێئەوەی پێویست بە بارگاویكردنەوەی پارتییەكەی بكات.

هەروەها دەتوانرێت لەماوەی ٣٠ خولەكدا ٨٠%ی پارتییەكەی بارگاوی بكرێتەوە .

ئۆتۆمبیلی كارەبایی جۆری "E" بۆیەكەمجار لە پێشانگای "فرانكفۆرت" بۆ ئۆتۆمبیل نمایش دەكرێت، لەكاتێكدا هێشتا هۆندا نرخی نزیكەیی ئۆتۆمبیلە كارەباییەكەی ئاشكرا نەكردووە، بەڵام شارەزایان دەڵێن پێشبینی دەكەن نرخەكەی بگاتە ٣٠ هەزار یۆرۆ.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی