دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

جیهان

14/09/2019‌ 272 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، كە لەهەفتەی رابردوو زنجیرەیەك دابەزینی بەچەند هۆكارێك تۆماركرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 16 سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 60.22 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 24 سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 54.85 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەزۆربوونی بەرهەمی ئۆپیك‌و ئەگەری هەڵگرتنی گەمارۆكانی ئەمریكایە بۆ سەر كەرتی نەوتی ئێرانی.

هـ ـ ح