بەرێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی رێكخەرو ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان

کوردستان

14/09/2019‌ 293 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەڵبژاردنەكانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ خانەی راپەڕاندن و رێكخەری گشتی دەستیپێكردو میدیای ئەو بزووتنەوەش ناوی كاندیدەكان بۆ پۆستی رێكخەری گشتی  و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن ئاشكراكرد.

هەڵبژاردنی رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان دەستیپێكرد و بەپێی زانیارییەكان هەریەك لە عومەر سەید عەلی و شۆرش حاجی خۆیان بۆ رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان كاندید كردووە.

لەلایەكی دیكەوە، ١٣ كەسیش بۆ شەش ئەندامی خانەی راپەڕاندن كێبڕكێ دەكەن و یەكێك لە ئەندامەكانی خانەی راپەڕاندنیش، كە سكرتێری جفاتی گشتییە، پێرێ هەڵبژێردراو راستەوخۆ بووە ئەندامی خانەی راپەڕاندن.

هەر بەپێی زانیارییەكان هەریەك لە عەدنان عوسمان و زمناكۆ جەلال خۆیان بۆ سكرتێری جڤاتی نیشتمانی و ئاسۆ رەحیم و شەماڵ عەبدول وەفا كاندیدی كاروباری باژێروانەكانن و دەرباز محەمەد و گەیلان شێخ عومەر كاندیدی كاروباری ژوورەكانن و جەلال جەوهەر كاندیدی كاروباری فراكسیۆنەكانە.

هاوكات هەریەك لە برزۆ مەجید، مونیرە عوسمان، عومەر حەمە حوسێن، قارەمان قادر كاندیدی سكرتێری كاروباری خەڵكن.

ئەمە لەكاتێكدایە هەریەك  كاوە عەبدوڵا و ئاوارە سلێمان كشاونەتەوە لە خۆكاندیدكردن.

خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان پێكدێت لە حەوت كەس، كە بریتیین لە رێكخەری گشتی و سكرتێری جڤاتی نیشتمانی و سكرتێری جڤاتی گشتی و سكرتێری فراكسیۆنەكان و سكرتێری باژێڕوانەكان و سكرتێری ژورەكان و سكرتێری خەڵك.

هـ ـ ح