ئەنجامی هەڵبژاردنی رێكخەرو ئەندامانی خانەی راپەڕاندن

کوردستان

14/09/2019‌ 2420 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەڵبژاردنەكانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ خانەی راپەڕاندن و رێكخەری گشتی بەرێوەچوو، كە عومەری سەید عەلی بەرێكخەری گشتی بزووتنەوەكە هەڵبژێرایەوە.

هەڵبژاردنی رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ شەممە بەرێوەچوو، كە ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی لەنێوان عومەر سەید عەلی و شۆرش حاجی ئەوەی یەكەمیان بۆ رێكخەری گشتی هەڵبژارد.

هەروەها ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی هەریەكە لە برزۆ مەجید بۆ سكرتێری كاروباری خەڵك‌و جەلال جەوهەر بۆ بۆ سكرتێری كاروباری فراكسیۆنەكان هەڵبژێران.

هاوكات دەرباز محەمەد بۆ سكرتێری كاروباری ژوورەكان‌و عەدنان عوسمان بۆ سكرتێری جڤاتی نیشتمانی هەڵبژێران، بۆ سكرتێری كاروباری باژێروانەكان یەكلانەبووەتەوە، بەهۆی ئەوەی ئاسۆ رەحیم‌و شەمال عەبدولوەفا وەك یەك دەنگیان هێناوەو دووبارە هەڵبژاردن دەكرێتەوە.

خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان پێكدێت لە حەوت كەس، كە بریتیین لە رێكخەری گشتی و سكرتێری جڤاتی نیشتمانی و سكرتێری جڤاتی گشتی و سكرتێری فراكسیۆنەكان و سكرتێری باژێڕوانەكان و سكرتێری ژورەكان و سكرتێری خەڵك.

رۆژی پێنج شەممەی رابردووش سكرتێری جڤاتی گشتی هەڵبژێرا، كە جەماح حاجی محەمەد، ئەو پۆستەی بەدەنگدان بردەوە.

هـ ـ ح