بەرهەم ساڵح: عێراق دژی هەر شەڕو وێرانكارییەكە لەناوچەكە

عیراق

14/09/2019‌ 196 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق جەختیكردەوە، كە وڵاتەكەی لەدژی هەر شەڕو وێرانكارییەك لەناوچەكە دەوەستێـتەوە.

قسەكانی بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ شەممە لەمیانی كۆنگرەی پەرەپێدانی توناكانی گەنجان بوو، كە رایگەیاند، دۆخی ناوچەكە نیگەرانی‌و دڵەراوكێی زۆری دروست كردووە.

سەرۆك كۆمار راشیگەیاند، كە سەرەڕای ئەوەی دۆخی ناوچەكە خراپە، بەڵام عێراق لەسەر سیاسەتی خۆی بەردەوام دەبێت‌و دژی هەموو شەڕو وێرانكارییەك دەوەستێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە كێشەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران ئاڵۆزی لەناوچەكە دروست كردووە، كە هەر دەقەیەك ئەگەری پێكدادانی سەربازی لێدەكرێت.

هـ ـ ح

بەپەلە