70بڕیاری ئەنجوومەنی سەركردایەتی شۆڕش هەڵدەوەشێنرێتەوە

عیراق

14/09/2019‌ 694 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جەخت دەكاتەوە لەسەر ئەوەی، كە لە وەرزی یاسادانانی نوێدا، پرۆژە یاسای خزمەتی شارستانی لەسەرەوەی ئەو یاسایانە دەبن، كە كاریان لەسەر دەكرێت و هەوڵی دەردەكردنیان دەدرێت.

هەروەها روونیدەكاتەوە، كە بەدەركردنی یاساكە ژمارەیەك یاسای پەیوەست بەئیدارەی وەزیفی و ٧٠ بڕیاری ئەنجوومەنی سەركردایەتی پێشوو هەڵدەوەشێنێتەوە.

حوسێن عیقابی ئەندامی لیژنەی یاسایی دەڵێت: پەرلەمان كۆمەڵێك یاسای گرنگی لەبەرچاوگرتووە كاریان لەسەر بكات، كە بەهۆیەوە یەكسانی لەنیوان هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی دەوڵەتدا دروست دەكات و ئەو كۆت و بەند و رۆتینەی هەیە نایهێڵێت، سەرباری چەند بڕیارێكی پێشووتر لەسەروو هەموویانەوە یاسای خزمەتی شارستانی، كە چەندین كاروباری جۆراوجۆر پێیەوە پەیوەستن.

عیقابی لەبەشێكی تری لێدوانەكەیدا دەشڵێت: بەدەركردنی یاسای خزمەتی شارستانی  كۆمەڵێك یاسای كۆنی مێژووی دەوڵەتی عێراق هەڵدەوەشێنەوە، ئەوە سەرباری هەڵوەشاندنەوەی زیاتر لە ٧٠ بڕیاری كارگێڕی ئەنجوومەنی سەركردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە.

ئەوەشی روونكردەوە، كاراكردنی یاسای خزمەتی فیدراڵی پەیوەندییەكی پتەوی هەیە بەیاسای خزمەتی شارستانییەوە .

ئامادەكردن: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی