به‌رهه‌م ساڵح: خاكی عێراق هەرگیز نابێت بە ناوچەی جەنگ و دەستدرێژی

عیراق

14/09/2019‌ 368 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق تەئكید دەكاتەوە لەسەر ئەوەی خاكی عێراق هەرگیز نابێت بە ناوچەی جەنگ و دەستدرێژی بەڵكو دەبێتە ناوچەیەك بۆ ئاشتی و دۆستایەتی.

بەرهەم ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق لەوتەیەكدا كە ئەمڕۆ شەممە لە میانی كردنەوەی (دیدگای گەنجانی عەرەب بۆ پێشەنگی كار) پێشكەشیكرد، كە لەلایەن یەكێتی عەرەبی بۆ ژنان رێكخرا بوو و ئاماژەیكرد، بۆ ئەوەی ناوچەكە و جیهانیش پێویستیان بەوە نییە جەنگێكی نوێ‌ لە كەنداو و خۆرهەڵاتی ناوەراست رووبدات بە ئەندازەی ئەوەی پێویستیان بەسەركەوتنی عێراقە بەسەر تیرۆریستاندا و ببێتە بەشێك لە سیستەمی ئیقلیمی نوێ‌ كە لەبار بێت بۆ برەودانی ئابووری و دەستەبەركردنی كار بۆ گەنجانی بێكار و بەدیهێنانی داواكاری كۆمەڵگەکەمان لە پەروەردەو فێركردن و خزمەتگوزاری تەندروستی و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە و شكۆمەند بۆیان.

سەرۆك كۆماری عێراق وتیشی، "تەواوی ناوچەكە پێویستی بە بنیادنان و گەشەپێدان هەیە، پێویستی بە دەستەبەركردنی ئاشتی هەیە لە پێناو هەڵسانەوە و گەیشتن بە كاروانی شارستانی و جیهانی بە بێ‌ جیاوازی کیشوەرەکان، پەلەكردن لە درێژە پێدان و دروستكردنی شارستانیەتەكەی".

به‌رهه‌م ساڵح ده‌شڵێت، "هیچ كاممان لە ناوچەكە نابێت چیتر لەوە دوا بكەوین وەك لەوەی كە پێشتر دوا كەوتوین، پێویستە هەماهەنگی لە پێناو ئاشتی و بنیادنانەوە راستگۆیی بێت نەك بۆ درێژە پێدانی گرژی و قەیرانەكان".
ه.م