شارپرێس:
کۆشکی سپی بڵاویكرده‌وه، کوڕه‌که‌ی ئوسامه بن لادن، دامه‌زرێنه‌ری ئه‌لقاعیده له ئۆپه‌راسیۆنێکی دژه تیرۆری ئه‌مریکا له ناوچه‌کانی سنووری نێوان پاکستان و ئه‌فغانستان کوژراوه.
کۆشکی سپی له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، "کوشتنی حه‌مزه بن لادن نه‌ک ته‌نها توانای سه‌رکردایه‌تی گرنگ و په‌یوه‌ندی سیمبولی باوکی له‌ناو ئه‌لقاعیده لاواز ده‌کات، به‌ڵکو چالاکییه گرنگه‌کانی ئه‌و گروپه‌ش بنکۆڵ ده‌کات."
حه‌مزه بن لادن له‌لایه‌ن کۆشکی سپی وه‌کو ئه‌ندامێکی باڵای ئه‌لقاعیده ده‌ناسرا که به‌رپرسیار بوو به‌رامبه‌ر " پلان‌داڕشتن و مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ چه‌ندین گروپی تیرۆرستی."
ژماره‌یه‌ک ڕاگه‌یاندنه‌کان سه‌ره‌تای ئه‌م هاوینه ڕایانگه‌یاند که حه‌مزه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کوژراوه، به‌ڵام هه‌تا ڕۆژی شه‌ممه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دانۆڵد ترامپه‌وه پشتڕاست نه‌کرایه‌وه.
ه.م