مه‌سرور بارزانی: هیوادارین تەبایی و هەماهەنگی نێوان لایەنەکان بەردەوام بێت

کوردستان

14/09/2019‌ 518 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ئه‌نجامدا و  پیرۆزبایی لە دوباره‌ به‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌ رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانی لێكرد و رایگه‌یاند، هیواداره‌ تەبایی و هەماهەنگی نێوان لایەنەکان بەردەوام بێت. 

مه‌سرو بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان عومەری سەید عەلی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە رێکخەری گشتی و بزووتنەوەی گۆڕان کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانیان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و وتیشی، "هیوادارین تەبایی و هەماهەنگی و یەکڕیزی نێوان لایەنەکان بەردەوام بێت لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان". 

هاوكات عومەری سەید عەلی پشتگیریی بزووتنەوەی گۆڕانیشی دووپات کردەوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
ه.م