شارپرێس:
دیبلۆماتكارێكی پێشووی ئێران باس له ورده‌كاریی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در بۆ ئێران، هه‌وڵی ناوبراو بۆ نێوه‌ندگیریی له‌نێوان سعودییه و ئێران ده‌كات.
حسێن عه‌لی زاده، دیبلۆماتكاری پێشووی ئێران له فیله‌ندا له‌وتارێكدا باسی له‌دواین سه‌ردانی موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در بۆ ئێران كردووه و ده‌ڵێت، چه‌ند سیناریۆیه‌ك بۆ ئه‌و سه‌ردانه له‌مكاته‌دا هه‌یه ئه‌وانیش:
دوای تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و سه‌در، حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا-ی سه‌رۆكی حزبوڵڵای لوبنانی نێوه‌ندگیریی له‌نێواندا كردوون به‌مه‌به‌ستی ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌در له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئێران.
ده‌شڵێت، به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له‌ناوچه‌كه هاتووه‌ته ئاراوه، ئه‌گه‌رێكی به‌هێز ئه‌وه‌یه سه‌در نێوه‌ندگیریی له‌نێوان تاران و ڕیاز كردبێت بۆ باشبوونی په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌و دوو وڵاته.
به‌وته‌ی ئه‌و دیبلۆماتكاره‌ی پێشووی ئێران، سه‌در به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی جێگیری و باشی له‌گه‌ڵ سعودییه هه‌یه، هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و سعودییه ئاسایبێته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌مكاته‌دا كه فشاری سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر تارانه، هه‌روه‌ها سعودییه‌ش به‌هۆی جه‌نگی یه‌مه‌ن و پشتگیریی ئێران له‌و جه‌نگه تووشی فشار بووه.
ڕ . ج