شارپرێس:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت، هیوادارن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ربه‌خۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ ناردنی پشكی پارێزگای سلێمانی دانوستان نه‌كات.
عه‌لی عه‌ونی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌رێم و به‌غدا نه‌گه‌نه ڕێككه‌وتن، ئه‌وا یه‌كێتی ڕاسته‌وخۆ بۆ ناردنی پشكی زۆنی سه‌وز له‌به‌غداوه ده‌ست به دانوستان ده‌كات به‌میدیای حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، "'هیوادارین یەكێتی كارێكی لەو جۆرە نەكات، چونكە ئەمە بەهیچ جۆرێك خزمەت بە دۆخی هەرێم ناكات و كێشەی هەرێم لەگەڵ بەغدا تەنیا نەوت و بودجە نییە، بەڵكو كێشەی خاكیشمان هەیە و دەكرێ بە كارتی نەوت بتوانین مافەكانما بەدەست بێنینەوە''.
ده‌شڵێت، "ئەگەر سەركردایەتی یەكێتی كارێكی لەم جۆرە بكات، خیانەت لە گەل و نیشتمان و حكوومەتی هەرێم دەكات كە خۆی بەشدارە تیایدا".
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوانیان بگه‌نه ڕێككه‌وتن، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك مه‌رجی قورسی خستوه‌ته به‌رده‌م به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
ڕ . ج