شارپرێس:
وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی دۆسێی نه‌وته‌وه ڕێككه‌ون، ئه‌وا ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزده‌بێته‌وه.
سامر غه‌زبان، وه‌زیری نه‌وتی حكومه‌تی عێراق له‌میانی لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، ڕێككه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر پرسی نه‌وت، واده‌كات هه‌نارده‌ی ڕۆژانه‌ی نه‌وتی عێراق بۆ چوار ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل به‌رزبێته‌وه.
پێشتر ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكرده‌وه، عێراق ده‌یه‌وێت به ڕێككه‌وتنه نه‌وتییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان پله‌ی دووه‌می وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێكخراوی ئۆپیك به‌ده‌ستبهێنێت.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق گه‌شبینی خۆی به ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم نیشاندا و وتی "هه‌ردوولا له‌یه‌ك كه‌شتیداین، بۆیه پێویسته بگه‌ینه ڕێككه‌وتن".
ڕ . ج