هـەیـفـا وەهـبـی بـۆمـبـێـكـی هـونـەری دەتـەقـێـنـێـتـەوە

هەمەڕەنگ

15/09/2019‌ 689 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
دوای ئەوەی ئەستێرەی لوبنانی هەیفا وەهبی رایگەیاند، كە هەریەك لە هونەرمەندان ئەحمەد فیشاوی و ئەحمەد داوود بەشداری پاڵەوانێتی فیلمی "عقد الخواجە" دەكەن، بەشداریكردنی ئەستێرەیەكی تریشی راگەیاند.

هەیفا وەهبی راشیگەیاند، هونەرمەندی سوری موعتەسەم نەهاریش  دێتە ناو تیمی كاری فلیمە نوێكەی، هەروەك لە پێگەی خۆی لە "ئینستاگرام " وێنەیەكی بەكۆمەڵی خۆی و موعتەسەم‌و بەڕێوەبەری كارەكانی محەمەد وەزیری و دەرهێنەری فیلمەكە محەمەد حەماقی بڵاوكردووەتەوە، لەسەرنجێكیشیدا لەسەر وێنەكە  نووسیویەتی: سوپرایز.. مەعتەسەم نەهار هاتە ناو خێزانی فلیمە تازەكەمانەوە.

موعتەسەم نەهار رەمەزانی رابردوو لەڕێگای بەشداریكردنی بەرۆڵێكی دیار لە زنجیرەی "پێنج و نیو" لەگەڵ ژنە هونەرمەند نادین نەسیب نەجیم و هونەرمەند قوسەی خولی ناوبانگی دەركرد، لەبەر ئەوە فیلمی "عقد الخواجە" یەكەم كاری سینەمایی ئەو هونەرمەندە سورییە دەبێت.

فلیمی "عقد الخواجە" دەچێتە قاڵبی ئەكشن‌و وروژاندن و ناڕوونییەوە، لە چیرۆكەكەی هی كەریم فارووقە و دەرهێنانی محەمەد حەماقییە، كە یەكەم كاری دەرهێنانییەتی، وابڕیارە كاری وێنەگرتنی لەناو میسر و ژمارەیەك وڵاتی ئەوروپایی بۆ بكرێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی